لە کەناراوەکانی عومان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراوهوه هێرشکرایەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری نێودەوڵەتیی.
ئاژانسی "ئاسۆشێتد پرێس" له زاری بهرپرسێكهوه ڕایگەیاندووە، " ئێوارەی سێشەممە لە کەناراوەکانی عومان هێرشەکە ڕوویداوە"، ئهو بهرپرسه ئاماژەی بۆئەوەشكردوه " کەشتییه نهوتههڵگرهكه، ئاڵای لیبێریای لهسهر بووهو لەلایەن کۆمپانیای کەشتیوانیی (باسیفیك شیبینگ) كه بارهگاكهی له سهنگافۆرایه، بەڕێوەدەبرێت و خاوەنەکەشی ملیاردێری ئیسرائیلی (ئیدان عۆفەر)ە.
ڕێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا کە ڕێکخراوێکی سەربازیی بەریتانیایە و چاودێری چالاکییەکانی کەشتیوانیی لە ناوچەکە دەکات، ڕایگەیاندووە: ئاگاداری ڕووداوەکەن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP