رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "عیراق فاشیله".
ئه‌م وته‌یه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو كه له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشتریش كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌ئێستا خۆی به"فاشیل" ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: ته‌نها شت كه‌له‌عیراق بوونی نییه ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه.
به‌وته‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێشتا عه‌قڵی مه‌ركه‌زی له‌به‌غدا هه‌یه‌و به‌كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی ده‌زانێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 13-10-2022، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌كاندیدی حزبه‌كه‌ی بوو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دواساته‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌و پۆسته كشاندییه‌وه كه به‌رامبه‌ر كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی داینابوو، پێش ئه‌ویش هه‌ر بۆ ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار د. فوئاد حسێنی دانابوو ئه‌ویشی گۆڕی.
دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره پارتی دیموكراتی كوردستان كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاریده‌كات كه‌هی كورده‌و له‌نێو كوردیشدا پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP