له پێشانگاى نێودهوڵهتى كتێب بهرههمى تاوانبارانى جينۆسايدى گهلى كورد نمايشدهكرێت و ڕێكخراوێكيش دێتهدهنگ لهسهرى
ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی گۆڤاری تۆپزاوە و رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
لە پێشانگای نێودەڵەتی کتێب لە سلێمانی کتێبێکی دیکتاتۆر و تاوانباری جینۆساید (سەدام حوسێن) نمایش دهكرێت كه له نوسينى تاوانبار خۆيهتى ، بهو هۆيهوه رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید هاتهدهنگ و ڕاگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه و تێيدا هاتووه :
لە پێشانگای نێودەڵەتی کتێب لە سلێمانی چ دەگوزەرێت؟
بە داخەوە بۆ ساڵی دووەم، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی، کتێبێکی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کورد نمایش دەکرێت و لەئێستادا کتێبێکی دیکتاتۆر و تاوانباری جینۆساید (سەدام حوسێن) نمایشکراوە بە ناوی (زبیبة و الملك)، کە لە نووسینی تاوانبارە خۆیەتی.
وەك لە بەرگی کتێبەکە ئاماژەی بۆ کراوە، راسپاردەی سیاسی تاوانبارە و بە شێوەی رۆمان نووسیوویەتی.. هاوکات بەپێی کورتەیەك لە بەرگی پشتەوەی کتێبەکە نوسراوە، ئەم کتێبە پیاهەڵدان بە سەدام حوسێنی تاوانبار و سیاسەتەکانی.
ئێمە لە گۆڤاری (تۆپزاوە) تایبەت بە پرسی جینۆساید و ئەنفال و رێکخراوی کوردستان بێ جینوساید، داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی دەکەین، رێکاری پێویست دژ بەو ناوەندانە بگرنەبەر، کە کتێب و بڵاوکراوەی پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس و تاوانبارانی جینۆسایدی گەلەگەمان لە پێشانگای کتێب نمایش دەکەن.
بە داخەوە ئەمە جاری یەکەم نییە و ساڵی رابردووش، لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، کتێبێکی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم) نمایش کرابوو.. کە تێیدا نکۆڵی لە تاوانی ئەنفال دەکرد.
ئەم جۆرە کارانە، جیا لەوەی دەچێتە خانەی پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس، هاوکات سوکایەتیە بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلەکەمان.
ئەم جۆرە لە پێشیلکارییانە بەرانبەر بە قوربانیانی جینۆساید لە کاتێکدایە، ماوەی ساڵێکە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، کار بۆ بە تاوانناساندنی پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس دەکەین.
هە بۆ ئەو مەبەستە، دوو مانگ لەمەوبەر لە (2022/9/6)، وەك گۆڤاری تۆپزاوە بە هاوبەشی رێکخراوی کوردستانی بێ جینۆساید، کۆنفڕانسێکی تایبەت بە تاوانناساندی پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس لە شاری کەرکوک سازکرد و یەکێک لە پانێڵەکانی کۆنفڕانس تایبەت بە نوێنەرانی وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان بوو.
بۆیە داوا له وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان وبەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی دەکەین، بە زووترین کات ئەو کتێبانەی دەچنە خانەی پیاهەڵدان بە تاوانبارانی جینۆساید گەلەکەمان و سوکایەتی بە قوربانیانی جینۆساید لە پێشانگای کتێب قەدەغە بکەن و رێکاری توند بەرانبەر بەو ناوەندانە بگرنەبەر، کە ئەم جۆرە کتێبانە نمایش دەکەن.
گۆڤاری تۆپزاوە .. تایبەت بە پرسی جینۆساید و ئەنفال
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
2022/11/18
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP