سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

عێراق
15:30 - 2022-11-20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی عیراق کرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ‌حکومەتی نوێ تاوتوێکرا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ‌حکومەتی نوێ کرد و رایگەیاند، هەنگاوەکانی ‌حکومەت و کارکردن بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی ‌حکومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە کەنارێکی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP