مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) لەبارەی پهلامارهكانی ئهمڕۆی تورکیا بۆسهر كۆبانێ و چهند ناوچهیهكی دیكهی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئەو ھێرشانە ھیچ پەیوەندییان بە تەقینەوەکەی ئهم دواییهی شاری ئیستانبوڵەوە نییەو توركیا تەقینەوەكهی کردووهته بیانو بۆ تۆڵەکردنەوە لە گەلی کورد.
مەزڵوم کۆبانێ، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ئاماژهی بۆئهوهشكرد، تورکیا لە ھێرشەکانیدا جیاوازی لە نێوان هاووڵاتی مەدەنی و ھێزی سەربازیدا نەکردوە، ئەو ھێرشانەش ھیچ پەیوەندیان بە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵەوە نییە و ساڵێک زیاترە تورکیا پلانی بۆ ئامادهدەکات.
فەرماندەی گشتیی (ههسهده)وتی، ھەمووان دەزانن ھێزەکانی ھەسەدەو ھیچ ھێزو لایەنێکی کوردی ھەرگیز ھاووڵاتی مەدەنییان نەکردووەتە ئامانج، ئەو تەقینەوەی ئیستەنبوڵیش کراوەتە بیانو بۆ تۆڵەکردنەوە لە گەلی کورد، ئەوەش یاریەکی چەپەڵی تری ھەواڵگری تورکیایە و پەیوەستە بە جموجۆڵەکانی ئەردۆغان پێش ھەڵبژاردنەکانی تورکیا و تەقینەوەکە لە لایەن خودی کەسەکانی سەر بە ڕژێمی تورکیاوە ئەنجامدراوە.
جەختیشیکردەوە، دیارە تورکیا شەڕ دەسەپێنێت، ئەوان شەڕیان ناوێت و بەڵام ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، ئەوا ئامادەی شەڕن و ڕێوشوێنیشیان بۆ گرتوەتەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP