بەیانی ئەمڕۆ 23 ی تشرینی دووهمی 2022 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی ٦ پلە بە پێوەری ڕيختەر، له شاری (دوزجە) له باکوری ڕۆژئاوای تورکیای داو برینداربوونی لانیکەم 35 کەسی لێكهووهتهوه.
لهو بارهیهوه بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاندوه، بوومەلەرزەکە دوای سهعات ٤:٠٠ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ لە ناوچهی (غوڵ یاقای دوزجە) کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەستەنبوڵ ڕوویداوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیاش رایگەیاندوه، بومەلەرزە لە ئیستانبوڵ، زۆنگوڵداک و بۆڵوش کاریگەری هەبوە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP