نوێنه‌رانی كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان، هه‌وڵێكی دیكه‌ی (ته‌عریب)یان له شاره‌كه پووچه‌ڵكرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستیی له شاره‌كه پابه‌ندكرا (مۆڵه‌تی ته‌ندروستیی) هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی
به زمانی كوردیش ببه‌خشرێته هاووڵاتییان.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای دكتۆر سامی شاتی
عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له‌سه‌ره، ده‌بێت (مۆڵه‌تی ته‌ندروستیی)
هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی به زمانی كوردیش بنووسرێت و ببه‌خشرێته هاووڵاتیان.
له‌و باره‌یه‌وه، دكتۆر گەیلان قادر زەنگنە،
نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كه‌ناڵی كه‌ركوكی
راگه‌یاندوه، لەسەر داوا‌و پێشنیاری فراكسیۆنه‌كه زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی
بۆ نوسراوەكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق زیادكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP