بۆكان جاف دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی (گوگڵ كراود سۆرس) له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا كۆمپانیای گوگڵ بڕیاری به‌ره‌سمی دانانی زمانی كوردی داوه، توانراوه زمانی كوردی شێوه‌زاری "سۆرانی" به‌شێوه‌ی ره‌سمی جێگیر بكرێت له‌به‌شی ده‌نگی گوگڵ كراود سۆرس.
وتیشی، پێوستیان به ٧٠٠ سه‌عات ده‌نگی تۆماركراو هه‌یه تاوه‌كو بخرێته ناو سیستمی ده‌نگی گوگڵه‌وه، له‌ئێستاشدا زمانی كوردی هه‌نگاوێكی مێژوویی ناوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌مانگی ٥ی ئه‌مساڵ كۆمپانیای گووگڵ به‌ره‌سمی بڕیاریدا به زیادكردنی ٢٤ زمانی دیكه بۆ به‌شی وه‌رگێره‌كه‌ی و یه‌كێك له‌و زمانانه كوردی سۆرانی بوو، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و زمانانه‌ی كه‌وه‌رگێڕی گۆگڵ پشتیوانی‌یان ده‌كات ده‌بێته ١٣٣ زمان.
وه‌رگێڕی گووگڵ، وهڕگێڕێكی خۆكردی به‌خۆڕایی فره زمانه‌و به‌شێوه‌ی ڕێنووس و گوفتارو وێنه له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆی هه‌ریه‌كه له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ڤیدیۆ ڕاستهوخۆكا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP