به‌هه‌وڵی (ی.ن.ك)، ئه‌و بڕیاره ڕاگیرا كه‌به‌نیازبوون كه‌ركوك له‌تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌ده‌ربكه‌ن.
دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، توانیویانه ئه‌و هه‌وڵه ڕابگرن كه‌ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاكان داوایـكردبوو كه‌ركوك به‌ده‌ربكرێت له‌تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامـده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان به‌پێی بڕیاری ژماره ٤١٨ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌كه‌ركوكیش جێبه‌جێـبكرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP