محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند، ڕێگه‌ناده‌ن خاكی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئاسایش و ئارامی ئێران به‌ركابهێنرێت وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری هاوبه‌ش.
وتیشی، په‌یوه‌ندی مێژوویی له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه له‌نێوان تاران و به‌غدا هه‌یه‌و پێگه‌ی عێراقیش بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه.
دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌و دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خامنه‌یی ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كه‌ی سودانی له‌باره‌ی رێگه‌نه‌دان به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئاسایشی ئێران له‌خاكی عێراقه‌وه گرنگه. هیواداریشم هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان ڕێكبكه‌ون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP