زیاتر له 850 خوێندكاری كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، دوای وردبینی ته‌واو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان داواكارییان پێشكه‌شكردبوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌و به‌ئیمزای وه‌زیری خوێندنی باڵا، ره‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 859 خوێندكاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌خوێندنگه كوردییه‌كان ده‌خوێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌هه‌مان پێوه‌رو كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێدنی 2022 – 2023 له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP