ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ به‌ وه‌زیرانی ژینگه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌دات

عێراق
20:31 - 2022-12-02

سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و متمانه‌ ده‌به‌خشێته‌ دوو وه‌زیری دیكه‌ی كورد له‌حكومه‌تی عیراق.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌درێت  كه‌متمانه‌ به‌خشینه‌ به‌وه‌زیرانی ژینگه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ له‌پشكی كوردن و وه‌زیری ژینگه‌ پشكی (ی.ن.ك)ه‌و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ 
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێنج پرۆژه‌ یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆده‌كرێت و گفتوگۆش له‌سه‌ر سێ ڕاپۆرت ده‌كرێت.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP