وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر زیادكردنی مادده‌كانی به‌شه‌خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌سیر غه‌ریری وه‌زیری بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی سووره له‌سه‌ر دابینكردنی یه‌ده‌گی ستراتیژی له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی ئاردو مادده‌كانی سه‌به‌ته‌ی خۆراك.
وتیشی: زیادكردنی مادده‌كانی به‌شه‌خۆراك چینی هه‌ژارو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه‌چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ده‌كات و ڕاسپارده له‌و باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: بڕینی به‌شه‌خۆراكی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامـده‌بێت كه‌موچه‌كانیان زیاتره له‌یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دینار.
ده‌شڵێت: دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراك، هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی له‌نرخی خۆراك له‌بازاره‌كان دروستكردووه‌و به‌رده‌وامـبوونیشی ڕێگریی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP