به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر هه‌یه كه رێكخراوی داعش له‌كاتی داگیر كردنی به‌شێكی زۆری خاكی عیراق و سوریا، چه‌كی كیمیاوی له چه‌ندین ناوچه به‌كارهێناوه، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش تازه‌خورماتووه.
ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێنراون كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێك له دانیشتووانی تازه‌خورماتوو دروست كردووه وه‌ك ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای خستنه‌وه‌ی نه‌وه دروست كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن تیمێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاماده كراوه‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشكه‌ش بكرێت، چه‌ندین به‌ڵگه ده‌ستكه‌وتوون كه ده‌یسه‌لمێنن رێكخراوی داعش له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2019 چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ماده‌ی كیمیایی بایۆلۆژیی خراوه‌ته‌روو كه داعش كردویه‌تی به چه‌ك.
له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه داعش چه‌كه كیمیاییه‌كانی، له یه‌كێك له هێرشه‌كانیدا له تازه‌خورماتوو له مانگی ئازاری ساڵی 2016 چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه و به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه كۆكراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP