رێكخراوی یونیسێف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پابه‌ندبونی به پاڵپشتیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوپاتده‌كاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی پێشكه‌وتنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه له بواری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش دژی په‌تای كۆرۆنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئامێری جۆراوجۆری پزیشكی‌یان ئاماده‌كردوه بۆ پاراستنی ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ی كه له‌سه‌ر هێڵی یه‌كه‌م كارده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، جگه له‌وه‌ش هاوكاریه‌كان هۆیه‌كانی ده‌مامك و چاویلكه‌و كه‌ره‌سته‌ی گرنگی دیكه ده‌گرنه‌وه بۆئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت به‌ره‌نگاری په‌تاكه ببێته‌وه، نرخی سه‌رجه‌میان به‌بڕی دو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارن".
هه‌روه‌ها رێكخراوی یونیسێف ستایشی ڕۆڵی گرنگی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشك و كارمه‌نده‌كانی كردوه، له دوباره ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و مه‌شق و ڕاهێنانانه‌ش كردوه‌ته‌وه كه پێشكه‌شی زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 600 كارمه‌ندی ته‌ندروستی كراون بۆ شاره‌زابونیان له سیستمی كوتان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP