ئەمڕۆ یەکشەممە 1-1-2023 ، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستالینا جۆرجیڤا ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ بۆ زۆربەی ئابووری جیهان ساڵێكی سه‌خت دەبێت، لە کاتێکدا زۆربەی داینه‌مۆ سەرەکییه‌كانی گەشەی ئابووری جیهان، واتە ئەمریکا، ئەوروپا و چین ، چالاكییه ئابوورییه‌كانیان دووچاری لاوازیی بوونه‌ته‌وه.
جۆرجیڤا لە بەرنامەیه‌كی کەناڵی (سی بی ئێس)دا ڕایگەیاند:" ساڵی نوێ، لەم ساڵەی کە جێی دەهێڵین سەختتر دەبێت ".
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌گه‌ڕاندوه كه، "سێ ئابوورییە گەورەکەی جیهان، واته( ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و چین)، هەموویان لە یەک کاتدا گه‌شه‌یان خاوبووه‌ته‌وه. ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP