دوێنێ ئێواره حه‌سه‌ن نەسروڵڵا ئه‌مینداری گشتی (حزب الله)ی لوبنانی تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌و به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌و له‌ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستیدایه‌و ئێرانش ژماره‌یه‌ك پزیشكی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه كردوه.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێرانی و لوبنانی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی (حەسەن نەسروڵڵا)كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك پزیشكی ره‌وانه‌ی لوبنان كردووه، كه جه‌ڵته‌ی مێشك لێیداوه.
ئه‌و رۆژنامانه ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌شكردوه، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی(ئه‌مینداری گشتی حزب الله) كه بڕیاربو سه‌باره‌ت به ساڵیادی كوژرانی (قاسم سلێمانی)، پێشكه‌شی بكات، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌و حزبه بڵاویانكرده‌وه، كه (نه‌سروڵا) تووشی ئه‌نفلۆنزا بووه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه رایگه‌یاندوه، كه ناوبراو جه‌ڵته‌ی مێشك لێیداوه.
هاوكات بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی (حزب الله) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوه کە وتارەکەی نەسروڵڵا کە بڕیار بوو ئێوارەی هەینی ڕابردوو پێشکەشی بکات، بەهۆی تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا هەڵوەشاوەته‌وە، بەڵام باس لەوەکرا کە ڕۆژی سێشەممە لە سێیه‌مین- ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس پێشكه‌شیده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ڕۆژنامەی "زە یۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، “حەسەن نەسروڵڵا دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک بووە، گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی بەیروت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP