پاش ئه‌وه‌ی مۆسكۆ كۆتایی به ئاگربه‌ستی جه‌ژنی كریسمس هێنا و به‌ڵێنیدا تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئۆكرانیا شه‌ڕ بكات، له نیوه شه‌وی رابردوشه‌وه روسیا بۆردومانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه.
ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی ڕوسیا ده‌یان شوێن و ناوچه‌ی نیشته‌جێبونیان به‌درێژایی هێڵی پێشه‌وه بۆردومان كردوه.
له شاری به‌خموت له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دۆنێتسك ده‌نگی تۆپباران له شاره‌كه بیسترا، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆكرانیادایه.
لای خۆشیه‌وه ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ناتوانرێت متمانه به مۆسكۆ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان شتێكیان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی گوماناوی ده‌وت، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه تۆپه‌كانی ڕوسیا به‌ر ئۆكرانیا كه‌وته‌وه.
هاوكات ڕوسیاش ڕایگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان ته‌نها به تۆپخانه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیا بۆردومان ده‌كرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP