یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاتی سوید‌و فینلاند رێزیان له رێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا گرتووه‌و كاتی په‌سه‌ندكردنی به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆدا هاتووه.
ستۆڵتنبێرگ به ئاژانسی (فرانس پرێس)ی وتووه: "پێشبینی دەکەم (پرۆسەی بە ئه‌ندامبوونی هه‌ردوو وڵاته‌كه له ناتۆ لە ساڵی 2023 ئه‌نجامبدرێت)، بەڵام گەرەنتی وادەیه‌كی دیاریكراو ناکەم، چونکە ئه‌وه بڕیارێکی سەروەرییه‌و په‌یوه‌سته به هه‌ردوو پەرلەمانی تورکیا‌و هەنگاریاوه کە تا ئێستا ڕێککەوتنەکەیان پەسەند نەکردووە".
له مانگی ئایاری ساڵی رابردووه‌وه هه‌ردوو وڵاتی هه نگاریاو به تایبه‌تش تورکیا كۆسپ و ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م به ئه‌ندامبوونی سوید‌و فینلاند له په‌یمانی ناتۆ.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، تورکیا و فینلاند و سوید لەسەر یاداشتێکی هاوبەش ڕێککەوتن کە تیایدا ره‌زامه‌ندییان داوه له‌سه‌ر چۆنیەتی چڕکردنەوەی هاوکارییەکانیان سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
وتشی: فینلاند و سوید ڕێزیان لەم ڕێککەوتنە گرت و بە ڕوونی بەڵێنیان دا کە سه‌باره‌ت به‌م پرسانە لەگەڵ تورکیادا لە درێژماوه‌دا هاوکاری بکەن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەو پرۆتۆكۆلی به ئه‌ندامبوون کۆتایی پێبهێنرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP