ئەبوزێد ساڵح ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕاگەیاند: قسەکانی سەرۆکی حکومەت زیان بەداهاتووی هەرێم دەگەیەنێت، چونکە ئەو جۆرە قسانە دەبێتە لێک دوورکەوتنەوەی نێوان لایەنە سیاسیەکان، هەروەها ئەرکی حکومەتە پڕۆژە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم وەک یەک جێبەجێبکات و پارەیان بۆ تەرخانبکات، نەوەک لەهەندێک شوێن هیچ پرۆژەیەک جێبەجێ نەکرێت و ئابڵوقەی ئابووری بخرێتە سەر.
ئەبوزێد ساڵح وتیشی: ئێمە وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە کارمان کردووە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەو کێشانەی کەئێستا هەیە کێشەی یەکێتی نیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم، بەڵکو گرفتی خەڵکە لەگەڵ حکومەت کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: سەرۆکی حکومەت، لەجیاتی لەڕێگەی پۆستەکەیەوە خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات، بەداخەوە پۆستەکەی بەکاردەهێنێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی و حزبەکەی، هەروەها دەیەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو هەرێمی کوردستان بکات و بەتەنها بڕیار بدات، کەئەمەش بۆی ناچێتە سەر و هەرێم ڕووبەڕوی کێشە و گیروگرفت دەکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP