یونسكۆ: له‌ساڵی 2022 كوشتنی رۆژنامه‌نوسان 50% زیادیكردووه‌

جیهان
14:10 - 2023-01-17

رێكخراوی یونسكۆ، ساڵی 2022 بۆ رۆژنامه‌نوسان به‌ ساڵێكی خراپ وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و ساڵه‌دا، كوشتنی رۆژنامه‌نوسان به‌ رێژه‌ی 50% زیادی كردوه‌. 

رێكخراوی یونسكۆ ئاشكرایكرد:   به‌راورد به‌ ساڵانی رابردو، دۆخی رۆژنامه‌وانیی له‌ 2022 دا، نیگه‌رانكه‌ر بوو، له‌ 2022دا، 86 رۆژنامه‌نوس كوژراون كه‌ ئه‌وه‌ش 50% زیادی كردوه‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشتر.

رونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ به‌ هۆی پیشه‌كه‌یان و راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیانه‌وه‌ بوه‌ كه‌ كوژراون.

 وتیشی: له‌ 2022دا، جگه‌ له‌ كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسان‌، رۆژنامه‌نوسان له‌ جیهاندا، روبه‌ڕوی چه‌ندین جۆری پێشێلكاریی وه‌ك رفاندن، ته‌نگپێهه‌ڵچنین بونه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP