ئەفسەرێکی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک لەگەڵ شۆفێرەکەی کەوتنه بۆسەی ژمارەیەک چەکداره‌وه و هەردووکیان شەهیدبون.
شه‌وى رابردوو کاتژمێر 11:30 خولەک ئەفسەرێکی فەوجی سێ-ی ئامادەی کەرکوک بەناوی موقه‌دم (نه‌وزاد حه‌سه‌ن عەلی) و شۆفێرەکەی بەناوی مفەوەز (محه‌مه‌د پاشا جاسم) لەکاتی بەسەرکردنەوەی خاڵێکی هێزەکەیان لەناوچەی جەبەل بۆر، لەشەقامی بازنەیی کەرکوک بەرامبەر بەنزینخانەی جەبەل بۆر کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش گولەباران کران.
سەرچاوەیەکی به ده‌زگاى ميديايى كه‌ركوكى راگه‌ياند: موقەدەم نەوزاد ئەفسەری پۆلیسی ئامادە، لەکاتی بەسەرکردنەوەی خاڵە سەربازییەکانی هێزەکەی لەنزیک دواين خاڵی له جەبەل بۆر بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە کەوتووەتە بۆسەوە و تەقەی لێکراوە خۆی و شۆفێرەکەی شەهیدبون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، گومان ده‌كرێت تيرۆريستانى داعش ئه‌و كاره‌يان ئه‌نجامدابێت و تەقەکان بە چەکی M4 ئه‌نجامدراون.
موقەدەم نەوزاد خەڵکی شاری خانەقینە و ماوەیەکە گواستراوەتە سەر پۆلیسی ئامادە لەشاری کەرکوک و تەمەنى 50 ساڵ بووه.
مفەوەز محه‌مه‌د پاشا جاسم كه شۆفێرى موقه‌ده‌م نه‌وزاد بووه تەمەنى 42 ساڵ بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP