محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی رێككنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی په‌رله‌مانتاره تازه‌كان به‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كاندا، بڕیاریدا پێكهاته‌ی سه‌رجه‌م لیژنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا دابه‌شبكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
د.بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بڕیاریدا كه هه‌مو لیژنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌مو په‌رله‌مانتاران دابه‌ش بكرێنه‌وه به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتارانه‌كانه‌وه لێكه‌وته‌وه و داوایانكرد ته‌نها په‌رله‌مانتاره نوێكان دابه‌ش بن به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، نه‌ك هه‌مو لیژنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاكو هه‌مو په‌رله‌مانتاران دابه‌ش نه‌بن به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، ئه‌گه‌ر یاسای بودجه‌ش بگاته په‌رله‌مان ناتوانرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت.
د.بڕیار ره‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، " به‌هۆی ڕێككنه‌كه‌وتنی حزبه سیاسییه‌كان له‌سه‌ردابه‌شكردنی په‌رله‌مانتاره نوێكان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا. ئه‌مرۆ به كۆی ده‌نگ هه‌مو لیژنه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و بڕیاره سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران پێكه‌وه دوباره دابه‌ش بكرێنه‌وه به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP