سه‌رۆك بافڵ: پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم

کوردستان
17:03 - 2023-01-19

پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان.

‏‎ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەکان. هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر.

‏‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەکان و کەلتوورە رەسەنەکەیان، وەکچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP