بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

کوردستان
18:56 - 2023-01-19

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

‏‎لە دیدارەکەدا ئاسۆ مامەند و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزباییکردن لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوایکرد هاوكاربێت لەبەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق، ئازادی رادەربڕین و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و حومكڕانییەكی تەندروست لە وڵاتدا.

‏‎سەبارەت بە هەماهەنگییە کەلتووری و فەرهەنگییەکان هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP