سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر نەبەستنی پشتێنی
سەلامەتیی لەکاتی شۆفێریکردندا پۆلیس به زیاتر له(600) دۆلار سزای دا.
پۆلیسی ناوچەی ناوچهی لانکشر لە باکوری بەریتانیا
رایگەیاند كه، به (620) دۆلار سزای بەسەر ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا
سهیاندووه، ئهویش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی كه تێیدا ریشی
سوناک دهردهكهوێت لەکاتی شۆفێریکردندا
پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە، پێویستشە لەماوەی ٢٨ رۆژدا سزا داراییەکەی بدات.
ههر لهو بارهیهوه نوسینگەی تایبەتی سەرۆک
وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندوه، ریشی سوناک دانی بەھەڵەکەیدا ناوە و داوای لێبوردنیشی
کردووە و پابەندیش دەبێت بەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە بۆئەوەی سزا داراییەکەی بداتە
پۆلیسی ھاتووچۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP