باده‌م به رههمێكی خۆراكیه چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات و له زۆربه‌ی خواردنه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت. گرنگترین سوده ته‌ندروستییه‌كانی باده‌م ئه‌مانه‌ن:
1-كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌كته‌ی دل: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه 5 جار له هه‌فته‌یه‌ك باده‌م به‌كارده‌هێنن، %50 مه‌ترسی توشبوونیان به سه‌كته‌ی دڵ كه‌متره له چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه بادام ناخۆن،
2-نزمكردنه‌وه‌ی كولیسترولی خراپ: باده‌م زیاد بكه بۆ ژه‌مه خۆراكیه‌كانت، چونكه كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خویندا،
3-دیواری خوێن به‌ره‌كان ده‌پاریزێت له خراپ بوون: له‌توێكلی باده‌م مادده‌ی Flavonoids له‌گه‌ل فیتامین E هه‌یه كه هه‌ردووكیان رێگری له نه‌خوشیه‌كانی دڵ ده‌كه‌ن.
4-یارمه‌تی به هێز بوونی ئیسك و ددان ده‌دات: بوونی فوسفور له باده‌م یارمه‌تی به هیز بونی ئیسك و ددان ده‌دات.
5-چه‌وری له‌ش رێك ده‌خات و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات: له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه باده‌م زۆر چه‌وره به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی باده‌م ده‌خۆن خاوه ن بهژنیكی ریكن له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌رگیز باده‌م ناخۆن، هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ی به لایه‌نی كه‌م 2 جار له هه‌فته‌یه‌ك باده‌م ده‌خۆن %30 ئه‌گه‌ری دابه‌زینی كێشی له‌شیان زیاتره له چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه باده‌م ناخۆن.
6-رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زینێت ئه‌گه‌ر له پاش ژه‌مه‌كان بخورێت، واتا له مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تپارێزێت.
7-كاری مێشك باشتر ده‌كات: باده‌م پێكهاتووه له فیتامینی ریبوفلافین و مادده‌ی خۆراكی به‌سود، كه چالاكی مێشك زیاد ده‌كات و مه‌ترسیه‌كانی نه‌خوشی زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
8-مادده‌ی خۆراكی ده‌به‌خشێت به سیستمی توره‌یی و شله‌ژان: به‌گوێره‌ی Ayurveda بادام یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی زیره‌كی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و شڵه‌ژان ده‌دات.
9-رێژه‌ی ئه‌لكالی له‌له‌شدا رێك ده‌خات: بادام یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه پرۆتینی تێدایه، ئه‌مه‌ش فه‌رمانی ئه‌لكالی ریك ده‌خات، كاتێك له‌شت ئه‌لكالی پێویستی نیه ئه‌وه‌ش تووشی پوكانه‌وه‌ی ئیسك و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP