ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به پشت به‌ستن به به‌دواداچون و زانیاریه‌كانیان توانیویانه له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا سێ چه‌كداری داعش و 23 تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له هه‌ر سێ پارێزگای به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان و له رێگه‌ی چه‌ند بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه، توانیویانه سێ چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بون".
ئاشكراشی كردوه، "به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌غداو نه‌ینه‌وا هێزه‌كانیان توانیویانه 23 داواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌ی جیاواز ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌شێكی زۆریان له یاسا هه‌ڵهاتبون".
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له پارێزگاكانیان كراون، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP