سنوری کەرکوک ـ ھێزێکی سوپای عێراق هه‌ڵده‌كوتێته‌سه‌ر چه‌ند گوندێكی كوردنشین

کوردستان
19:00 - 2023-01-24


  سوپای عێراق جارێکی تر ھەڵیکوتایە سەر چەند گوندێکی کوردنشینی كورد لە ناحیەی سەرگەڕانی سه‌ربه‌ کەرکوک و داوایان له‌ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ كردووه‌، سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.

ئەمڕۆ ھێزێکی سەر بە فەوجی 4ی لیوای ٣٢ی سوپای عێراق، ھەڵیکوتاوەتە سەر دانیشتوانی گوندەکانی "خەرابە و پەڵکانە و سەربەشاخ و گابەڵەکە و شانەغە" لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بەڵیننامەیەکیان بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانە دابەشکردووە و داوایان لێکردوون سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.

  ھەر ئەمڕۆ بەھۆی فشاری عەرەبە ھاوردەکانەوە کێشە لەنێوان کوردانی گوندی یەنكیجەی ناوچەی تاڵەبان لە سنوری داقوق و عەرەبە ھاوردەکانی گوندی کڵیسە دروستبووە و عەرەبە ھاوردەکان مەڕوماڵاتەکانیان کردووەتە ناو زەویوزاری چەند جوتیاریکی گوندی یەنكیجە، بەو ھۆیەوە گرژی كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ھەردوولاداو دواترعەرەبە ھاوردەکان ناچارکراون گوندەکە بەجێبھێڵن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP