پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی دژی بڕیاره‌ نایاساییه‌كانی راكان جبوری راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
19:47 - 2023-01-24



 پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دژی بڕیاره‌ نایاساییه‌كانی راكان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌:" پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاساو داوایەکی ئێمەو بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، ھەستاوە بە دانانی قائیمقامی قەزای داقوق و پۆستەکەی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لەکاتێکدا ماف و پشکی پێکھاتەی کوردییە." 
راشیانگه‌یاندووه‌: " بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبن و داواشیان لە خەڵکی قەزاکە كردووه‌ لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە"

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین و داوا لە خەڵکی قەزاکە دەکەین لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە 
پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاساو داوایەکی ئێمەو بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، ھەستاوە بە دانانی قائیمقامی قەزای داقوق و پۆستەکەی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لەکاتێکدا ماف و پشکی پێکھاتەی کوردییە.

ئێمە زۆر بە تووندی دژی ئەم بڕیارە دەوەستینەوەو داوای دەستێوەردانی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش وەک بەشێک لە پەرلەمانتارانی کەرکوک سبەینێ لەناو بینای قائیمقامیەتی قەزای داقوق دەمێنینەوە تا ھاتنەسەرخەتی لایەنی پەیوەندیدارو ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، داواش لە خەڵکی قەزاکە دەکەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP