وەزارەتی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێر به تۆمه‌تی (قاچاخیكردن) و یاریكردن به نرخی دۆلار‌و دینار راگه‌یاند، کە بڕی 200 ملیۆن دیناریان پێبوە و ھەوڵیانداوە بیبەنە نێو کەرکوک.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، دوای چڕكردنه‌وه‌ی هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار هه‌یه، هێزه‌كانیان لە بازگەی (داره‌مان) لەنێوان کەرکوک و ھەولێر، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتوە کە دو تۆمەتبار ھەوڵیانداوە داغڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی 200 ملیۆن دیناری لە جۆری 25 ھەزار دیناری تیادا بوە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانی ئه‌و دو كه‌سه، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی "کی کارد"ە لە پارێزگای کەرکوک و ھاوکاری کەسێکی دیكه‌ی کردوە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەولێر وەرگرتوە.
راشیگه‌یاندووه كه:" هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه بەپێی بڕگەکانی ماددەی 44ی یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سپیکردنەوەی پارەو هاوكاریكردنی تیرۆر ژمارە 39ی ساڵی 2015، ده‌ستگیركراون و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP