لای خۆیشیه‌وه به‌ر له دیداره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌دریدی هاوجه‌مسه‌ره‌یان، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید باس له‌وه ده‌كات كه تیپه‌كه‌ی له قۆناغی راگوزاری و نێوبونه‌وه دایه، له‌و كرنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ر تیشكی خسته سه‌ر دوو یاریزانه پڕ ئه‌زموونه‌كه‌ی هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی و ووتی، لۆكا مۆدرێچ و تۆنی كرۆس زۆر باش له‌وه تێده‌گه‌ن كه یاریزانه لاوه‌كان پێویستیان به كات و ده‌رفه‌تی زیاتر هه‌یه تا ئاستی باش پێشكه‌ش بكه‌ن و هاوكاری یانه‌كه بن له یاریه‌كاندا.
ئه‌نچیلۆتی رایگه‌یاند كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه گفتوگۆی كردوه كه ده‌بێت هاوكار و یامه‌تیده‌ری یاریزانه لاوه‌كان بن له یاریه‌كانی یانه‌كه‌دا.. كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئه‌وه‌شی ووت كه سه‌رباری به‌هێزی تیپی به‌رامبه‌ر كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌دریده، به‌ڵام به‌رده‌وام یاری دێربی تام و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌بوه، بۆیه پێشبینی ده‌كات ئه‌م یاریه‌ش هیچی كه‌متر نه‌بێت له دێربیه‌كانی رابردوو
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP