بۆ ڕازی كردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ، ناسرخلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هانا ده‌بات بۆ نه‌یمار داسیلڤا.
پێگه‌ی لۆ 10 سپۆرتی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه ، ناسرخلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هانای بردوه بۆ نه‌یمار داسلیڤا تاكو گابرێل مارتێنێلی هاونیشتیمانی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی رازی بكات تاكو له مێركۆتای داهاتوودا بۆند له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه واژۆ بكات ، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه كه نه‌یمار له‌گه‌ڵ مارتێنێلی قسه‌ی كردوه به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ گفتوگۆی كردوه‌و پێ ده‌چێت بۆنده‌كه‌ی تاكو 2027 نوێ بكاته‌وه .
مارتێنێلی وه‌رزێكی نایاب له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پریمه‌رلیگیان گرتوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP