سەرۆك بافڵ: شەهید حوسێن مەنسور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتین

کوردستان
15:58 - 2023-01-30

ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) دەکەینەوە.

گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیک و رووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەکی حاشاهەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان.

شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP