هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی لیوا شێركۆ شوانی و لیوا حسێن مه‌نسوڕ تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان
16:14 - 2023-01-31

ئه‌مڕۆ هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مه‌نسوڕو پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان  تێپه‌ڕده‌بێت، كاتێك تیرۆریستانی داعش له‌ شه‌وی 29له‌سه‌ر30  كانوونی دوه‌می ساڵی 2015 په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌ باشوری كه‌ركوك داو چه‌ند تیرۆریستێكیش بۆ پشێوی نانه‌وه‌ خۆیان خزانده‌ نێو شاره‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر له‌ سه‌نگه‌ره‌كان و ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتیان له‌ ناو شار رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بوونه‌و شكستیان به‌ پیلانه‌كانی داعش هێناو به‌ ده‌یان داعش له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كوژران.
ئه‌و داستان و به‌رگرییه‌ی كه‌ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش پاراست به‌ خوێنی شه‌هیدان لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مه‌نسوڕو پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆماركرا، كه‌ لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30 ی كانوونی دووه‌م و له‌ كاتی به‌رچه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش و  هه‌روه‌ها لیوا حسێن مه‌نسوڕ له‌ رۆژی 31ی كانوونی دووه‌م له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك له‌ تیرۆریستان شه‌هیدبوون و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مران.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP