فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه‌كان له كۆمسێۆن ته‌ئكید له راستی و دروستی بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه‌كان كه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا ناردویه‌تی سیستمی هاوسه‌رۆكی له‌ناو یه‌كێتیی نه‌ماوه، چونكه به شێوه‌یه‌كی ئوسولی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه هه‌مواركراوه‌ته‌وه و فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه به‌ره‌سمی ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه باسی هاوسه‌رۆكی هی ساڵی ٢٠٢١ كه هێشتا په‌یڕه‌و هه‌موار نه‌كرابوو ، به‌ڵام به نووسراوی ژماره ٢٢٢٦ له ١٣-١٢-٢٠٢٢ هه‌مواری په‌یڕه‌وی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكراوه كه به‌و پێیه هاوسه‌رۆكی ته‌وابووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP