یانەی چێلسی لە چامپیۆنزلیگ كێشەی بۆدروست بوو

وەرزش
15:39 - 2023-02-02

یانەی چێلسی لە چامپیۆنزلیگ كێشەی بۆدروست بوو 
ئاكۆ بیبانی 
یانەی چێلسی ئینگلیزی لە مێركاتۆی زستانەدا یەكێك بوو لە چالاكترین یانەكانی ئەوروپا و ئینگلتەرا و پارەیەكی خەیاڵی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجكرد ، چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی گواستەوە بۆ ریزەكانی یانەكە ، یانەی چێلسی وەزرێكی ترسناكی دەسپێكرد و لە رێگای پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێچكەی زێرینی خۆی ، دوای ئەوەی كێشەیەكی گەورە لە یانەی چێلسی دروست بوو ئەو یانەیە بەهۆی جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیاوە بوە قوربانی ، ئەبرامۆفیجی سەرۆكی یانەكەش دوورخرایەوەو تۆدبۆلی ئەمریكی خاوەندارێتی یانەكەی گرتە ئەستیۆ ، یانەی چێلسی زۆر بە قورسی گەڕایەوە بۆ نێو كێبركێكان و گڕی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بەردا ، یانەی چێلسی لە كۆتا رۆژەكانی مێركاتۆ موعجیزەی خولقاند و سەرنجی هەموانی بۆ لای خۆی راكێشا كاتێك 8 بۆندی راگەیاند لەسەرووی هەمویانەوە ئینزۆ فێرنادێزی ئەرژەنتینی و هێرشبەری یانەی بینفیكا بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ ، بەمەش لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ، یانەی چێلسی زۆرترین بڕە پارەی خەرجكردوە كە بڕەكەی 329 ملیۆن یۆرۆیە ، جگە لەوەی تەنها دەستبەرداری یەك یاریزانی بووە ئەویش جۆرجینیۆی ئیتاڵی بووە بۆ ریزەكانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ، ئەوەی لەداهاتوودا كێشە بۆ بلوز دروست دەكات یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپایە كە تەنها ڕێگادەدات یانەكان  سێ یاریزان بۆ لیستی یانەكە زیاد بكەن كە ژمارەیان دەبێت بە 25  یاریزان ، بۆیە گراهام پۆتەری راهێنەری بلوز پێویستە لە نێو ئەو بۆندانەی واژۆی كردوە تەنها سێ یاریزانان زیاد بكات كە بێشك یەكێك لەو یاریزانانە ئینزۆی لاو دەبێت ، بەڵام بۆبەشداری كردن لە ڕكابەرییەكانی پریمەرلیگ ، یانەی چێلسی ڕووبەرووی هیچ ئاڵنگارییەك نابێتەوەو بەبێ كێشە دەتوانێت تەواوی یاریزانانەكان جێبكاتەوە ، جێی ئاماژە بۆكردنە جگە لە ئینزۆ لە گواستنەوەی زستانە یانە ئینگلیزیەكە بۆندی لەگەڵ هەر یەكە لە میگالۆ مۆدریك و جواو فیلێكس و دافید فۆفانا و نۆنی مادوێكی و بادیاشێلە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP