لەسەر ڕووداوەکەی دۆڵی بالیسان كه لە رووداوێکی سەختی ھاتوچۆی دڵتەزێندا لەسەر رێگهی نێوان بالیسان و شکارتە، ( پێنج ) ھاونیشتیمانی ناوچەی خۆشناوەتی و ناحیەی بالیسان گیانیان لەدەستدا، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پرسەنامەیەک ڕادەگەێنێت
پرسەنامەیەک لەوەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە
بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢⁄ شوباتی ٢٠٢٣، لەڕووداوێکی سەختی ھاتوچۆی دڵتەزێندا لەسەر ڕێگای نێوان بالیسان و شکارتە،( پێنج ) ھاونیشتیمانی ناوچەی خۆشناوەتی و ناحیەی بالیسان گیانیان لەدەستدا
ئەم ڕووداوە لەناخی دڵەوە خەمبارکردین، سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەو کەس وکارو دانیشتووانی خۆشناوەتی و گوندی بالیسان ڕادەگەێنین، خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبووان بەبەھەشتی خۆی شاد بکاو ئارامی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢⁄٢⁄٢٠٢٣
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP