بانکی ناوەندی سه‌باره‌ت به‌ نرخی نوێی دۆلار بڕیارێك ده‌رده‌كات

عێراق
11:20 - 2023-02-08


بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی ره‌سمی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە و تێیدا داوای کردووه‌ ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار لە بانکەکان و ١٣٢ هەزار دینار لە نووسینگەکاندا مامەڵەی پێوەبکرێت.

بانکی ناوەندی نرخی نوێی دۆلارو دیناری بۆ سەرجەم بانک و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕ به‌م شێوه‌یه‌ دیاریكردوه‌:
نرخی كڕینی 100 دۆلار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی ره‌سمی 130 هه‌زار دینار 
 نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە بانکەکان لە پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکانەوە 131 هەزار دینار دبێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP