ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی ده‌كات له‌ حزبی (الوئام العراقی)

کوردستان
20:35 - 2023-02-08

ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی ده‌كات له‌ حزبی الوئام العراقی بە سەرۆکایەتی شێخ ئەحمەد ئه‌لبیجوانی

پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەمە  ٨ ی ٢ی ٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا لەبارەگای مەلبەند پێشوازی کرد لە وەفدێکی حزبی الوئام العراقی بەسەرۆکایەتی (شێخ ئەحمەد ئه‌لبیجوانی) و وەفدێکی ھاوڕێی

لەدانیشتنێکی دۆستانەدا ھەردوولا بارودۆخی عیراق بەگشتی و پارێزگای موسڵ بەتایبەتی تاوتوێ کرد ، پتەوکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاتری نێوانیان لە شارەکە تەوه‌رێکی تری دیدارەکە بوو 

لەو دانیشتنەدا ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەند تەئکیدیکردەوە کە لە سیاسەتدا رێڕەو و رێبازی سەرۆك مام جەلال دەگرنە بەر بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP