زانایانی زانکۆی نۆتردام و كۆلێژی پزیشکیی زانکۆی (ئیندیانا) دەرمانێکیان دروستکردووە کە ڕێگریی لە تووشبوون به هەستیاریی فستق دەکات.
له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاری ( Science Translational Medicine) ئاماژەی بۆئەوەكردووه:"ئەو دەرمانە داهێنراوه ڕێگریی دەکات لە تووشبوون به هه‌ستیاریی(حساسیه) خواردنی (فستق ئاراشید ــ فول السودانی) كه زیاتر لە 1% دانیشتوانی جیهان به‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، کە له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته‌هۆی مردن.
وە دەشڵێت، پزیشکانی خۆراك هەمیشە سیستمی پارێزیی خۆراكی توند پێشنیار دەکەن کە بە هیچ شێوەیەک فستق یان بەرهەمەکانی تێدا نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیی خواردنی ئەم جۆره خۆراكه له‌ناونه‌چووه‌و لە ئێستاشدا هیچ دەرمانێک نییە ڕێگریی ته‌واو بکات لە توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، بەڵام کاریگەریی ئەو دەرمانە نوێیە ده‌ستپێده‌كات، پێش ئەوەی ئه‌و مادده‌ی كه ده‌بێته‌هۆی هه‌ستیارییه‌كه کاردانەوەكانی له جەستە دەستپێده‌کات.
پێویستە ئاماژە بۆئەوەشبکرێت، ئەو تاقیکردنەوانەی ئەنجامدراون به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به فستق بووه، بەو پێیەی بڵاوترین جۆری هه‌ستیاریی(حەساسیەت) خۆراکە بە تایبەت لە نێو منداڵاندا، بەڵام بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ دەتوانرێت ڕێگریکەری دیکە دابهێنریت بۆ رێگرییكردن له ژمارەیەک مادەدی دیكه‌ی هۆكاریی هەستیاریی له جۆری دیکە.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP