ئه‌مریكا پرۆژه‌ی پێشخستنی ئابوری له‌عیراق ده‌ستپێكردووه‌

ئابوری
21:25 - 2023-02-18

باڵیۆزی ئه‌مریكا  له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی پرۆژه‌ی پێشخستنی ئابوری له‌عیراق ده‌ستپێكردووه‌.
ئه‌لینا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق، ئه‌مڕۆ له‌وته‌یه‌كدا له‌كۆنگره‌ی دووه‌می نه‌وت و غاز له‌عیراق رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرۆژه‌كه‌ی له‌عیراق ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ خۆی له‌پێشخستنی ئابوریدا ده‌بینێته‌وه‌.
ده‌شڵێت، واشنتۆن پێداگره‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ خولقاندنی ده‌رفه‌تی نوێ‌ بۆ هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه‌.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ڕۆڵ ده‌گێڕن له‌پێشخستنی ئابوری عیراق و كه‌رتی تایبه‌ت.
له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باڵیۆزی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان دۆسییه‌ی پێشخستنی كه‌رتی وزه‌ له‌كۆنگره‌ی میونیخ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی تاوتوێده‌كه‌ن.
پێشیوایه‌، عیراق ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی غازی هه‌یه‌، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌واداچونی پاشماوه‌ غازییه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ و كۆتایهێنان به‌و كه‌شه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP