لەسەر داوای نوێنەرێکی یەکێتی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماده‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت

ئابوری
15:06 - 2023-02-21

لەسەر داوای ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکرێت بۆ پەرلەمان و داوای لێدەکرێت ناوەندەکانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی لە سلێمانی زیاد بکات.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری وپیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندوه‌: "لەسەر داوای ئێمە بڕیارە رۆژی چوارشەممە 22-2-2023  بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی بکەین بۆ لیژنەکەمان سەبارەت بە تاوتوێ کردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەهای دۆلارو ئاستەنگیەکان و ڕێگەچارەکان".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: "داوامان لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە ناوەندەکانی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی رەسمی لە سلێمانی زیاد بکرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP