وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا

عێراق
11:44 - 2023-03-07

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار 2023 بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌ هەژماری خۆی لە تویتەر، سه‌باره‌ت به‌ ( ئامانجی ) سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، كه‌:" بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق، هه‌نگاو نان به‌ره‌و عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی"

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه‌، ساڵیادی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و روخاندنی رژێمی دیكتاتۆریی (سه‌دام حسێن)ه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ 20ی ئاداری 2003.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP