روبار رەشید کاکه‌یی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمانی و سریانی گۆرانیه‌کی تۆمار کردووه و مه‌به‌ستی ئه‌م کاره‌ش گه‌یاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکه به جیهان و ده‌ره‌وه.
گۆرانیەکەی روبار، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د هه‌یاس ئاوازی بۆ داناوه و پێنج شاعیر به‌شداریان تێدا کردووه، که به‌شی کوردی هه‌ریه‌ک له ئارام په‌شێو و سه‌ڵاح میرزا نووسویانه و به‌شی عه‌ره‌بی حوسام سه‌بعاوی و به‌شی تورکمانی قه‌حتان به‌یاتی و به‌شی سریانی گۆرگیس جۆرج.
روبار رەشید کاکەیی دەڵێت: بیرۆکه‌ی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن هه‌ژار ره‌شیدی هاوسه‌رم کراوه و به‌شداری شاعیره‌کانیش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دیدی خۆی باسی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک لەم بەرهەمەدا بکات.
تۆمارکردنی ده‌نگ و دابه‌شکردنی میوزیکی گۆرانیەکە وه‌حید کرماشانی ئەنجامیداوە، له وڵاتی ئێران و ستافێکی میوزکژه‌نی ئێرانی و کوردانی رۆژهه‌ڵات کاریان تێداکردووه.
له ئێستادا تۆماری کاره‌که ته‌واو بووه له‌ماوه‌یه‌کی نزیکیشدا کار بۆ ڤیدیۆکلیپه‌که‌ی له که‌رکوکدا دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP