له‌دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌به‌رده‌وامیی ڕاپه‌ڕین له‌شـــار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ڕاپه‌ڕینی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ساڵی 1991 دا، كه (ی.ن.ك) سه‌رقافـڵه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌بوو، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ و مه‌خمـوورو جه‌له‌ولا، دژ به‌به‌عس ڕاپه‌ڕین و، شاره‌كانیان ئازادكــرد.
(ی.ن.ك) ئه‌ندازیارو پلاندانه‌ری ڕاپه‌ڕین بوو، چونكه پێش ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێندراو ڕاپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌ڕێـی ڕێكخستنه‌كانی ناوشاریشه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واوی كــرد بۆ ڕاپه‌رین له‌سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی ڕاپه‌ڕین بوو، بۆیــه شانه‌چه‌كداره‌كان به‌كردنه‌وه‌ی كـۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكردو ڕاپه‌ڕین. سه‌ریهه‌ڵدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP