بەرێز سەرنوسەر و ستافی گۆڤاری شیکاریی( المرصد)
لە بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (المرصد) ، پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
( المرصد) كە وەرزی دووەمی ( الانصات المركزی) بوو، بەهەمان رۆحیەت و بە گۆرانكاری نوێوە درێژەی بەكاروانی خۆیدا و لەماوەی ساڵانی رابردوو وەك سەكۆییەكی شیکاریی وخزمەتی بەرچاوی بە گەیاندنی پەیامی كوردستانی كردووە بە دەستەبژێر و ناوەندە عەرەبیەكان، هەروەك رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە خستنەرووی هەواڵ و شیکاری لەسەر روداوەکانی هەرێم و نێودەوڵەتی بە خوێنەران.
هیوای بەردەوامی كاروانە پر لە كۆشش و دەستكەوتەكانتان بۆ دەخوازین .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
12 ئاداری 2023
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP