محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا كه له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له به‌سڕه پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردوه‌و زیانی به حه‌وت ملیۆن كه‌س گه‌یاندوه، بۆیه له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر پلانێكی ستراتیژی ده‌كه‌ن بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی روانگه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2030 به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌بواری ژینگه‌دا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كاریكردوه بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی كاره‌بایی كه دۆستی ژینگه‌بێت، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئاودێری دۆستی ژینگه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی غاز‌و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ چاندنی نه‌مام و زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی به چاندنی پێنج ملیۆن نه‌مام راده‌گه‌یه‌نن، پرۆژه‌كه‌ش هه‌مو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌بیابان بون و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP