دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بەتۆمەتی ئەوەی بە ئەنقەست پێشێلکاریی له جێبهجێكردنی ئەرکەکانی کردوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ(عهمار جهبر) پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکرد.
به پێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکیی:" بە تۆمەتی ئەوەی کە کاتێک پۆستی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەدین بووه، گرێبەستێکی لە نێوان وەزارەتی لاوان و وەرزش لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی گشتیی ئیمزاكردوه، کە بە مەبەستی وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوەی مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی تکریت بووه.
ئاماژە بۆئەوەشکراوه، دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111ی ساڵی 1969)فەرمانی دەستگیرکردنهكهی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردوە.
لهكاتێكدا 23ی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشوی سەڵاحەدین ڕاگەیاند، بە تۆمەتی پێشێلکردنی بە ئەنقەست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی دەوڵەت بە گرێبەستکردن و خەرجکردنی نزیکەی چوار ملیار دینار؛ بۆ كڕینی ژمارهیهك ئامێر بۆ پاككردنهوهی ژینگهو بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP