سەرۆک بافڵ چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی

کوردستان
15:16 - 2023-03-16

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

‏‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییە و دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین. كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP